zagros news agency

بوومەلەرزەیەک لە نزیک زاخۆ ڕوویدا

 

دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بڵاوی کردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بوومەلەرزەیەک لە نزیک ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تۆمارکرا.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی کرد، ئەو بوومەلەرزەیەی ئەمڕۆ ڕوویدا، بە گوڕی 3.1 پلەی ڕێختەر بووە و 37 کیلۆمەتریش لە سەنتەری زاخۆ دووربووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو بوومەلەرزەیە لەلایەن دانیشتووانی نزیک بوومەلەرزەکەوە بە پلەی جیاواز هەستی پێکراوە. بەلام تاوەکوو ئێستا هیچ زیانێکی ماددی و گیانی ڕانەگەیەندراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عەممار حەکیم: پێویستە قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال بکرێتەوە

سەڵاح

دهۆک… تەرمی یەكێك لە و نبووانی لافاوەكە دۆزرایەوە

دڵشاد

نتانیاهو : دەمەوێت یارمەتیەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل بگەێنینە سفر

گوران