سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراقی داوای قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفالی گەلی کورد دەکات و دەڵێت: تاوانی ئەنفال یەکێک بوو لە قێزەوەنترین کوشتار و وێرانکاریی.
دووشەممە، 14-04-2025، عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراقی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی بە بۆنەی 37ـەمین ساڵیادی ئەنفالی گەلی کورد لە لایەن ڕژێمی پێشووی دیکتاتۆری بەعس، بڵاو کردەوە.
عەممار حەکیم لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بـــەوە کردووە “تاوانی ئەنفال لە یادی 37ـەمین ساڵەی پڕ ئازاریدا، یەکێک بوو لە قێزەوەنترین کوشتار و وێرانکاریی تاڵ کە گەڵی عێراق بۆ ماوەی دەیان ساڵ، لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی دیکتاتۆردا ڕووبەڕووی بووەوە. گەلی کوردی ئێمە لە ژێر دڕەندەکەییدا تووشی هەموو جۆرە ئەشکەنجە، چەوسانەوە، ئاوارەبوون، گۆڕی بە کۆمەڵ و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ و وێرانکردنی زەویی بەرفراوان، باخ و کێڵگەکان بووەوە.”
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراقی وێڕای ڕێزگرتن لە قوربانیانی ئەنفالی گەلی کورد، داواش لە “هاوبەشە سیاسییەکان”ـی دەکات “ڕێز لە قوربانییانی ڕابردوو بگرن، یادی ستەمکارییان بکەنەوە و لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە، قەرەبووی کەسوکاریان بکەنەوە.”
پرۆسه‌ی ئه‌نفال به هەشت قۆناغی جیاواز کرا و له ساڵی 1986 ده‌ستی پێ كرد و تا ساڵی 1989 به‌رده‌وام بوو، له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا زیاتر له 180 هه‌زار كوردی بێ‌تاوان، به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن بێسه‌ر و شوێن كران.
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، كه به عه‌لی كیمیایی ناسرابوو و ئه‌مینداری نهێنیی نووسینگه‌ی باكووری حزبی به‌عس و ئامۆزای سه‌دام حوسێنی سه‌رۆك كۆماری دیكتاتۆری له‌ناوچووی ئه‌و كاتەی عێراق بوو، سه‌ركردایه‌تیی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفالی ده‌كرد، له‌كاتێكدا سوڵتان هاشم، وه‌زیری به‌رگری ئه‌وكاتی عێراق سه‌ركرده‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی پرۆسه‌كه بوو.
هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال له ڕێگه‌ی هه‌ردوو فه‌یله‌قی یه‌ك و پێنجی كه‌ركووك و هه‌ولێر، هێزێكی تایبه‌ت له گاردی كۆماری و جه‌یشی شه‌عبی و به‌شێك له فه‌وجه‌كانی به‌ناو به‌رگریی نیشتمانییه‌وه کران.

