zagros news agency

ڕووسیا دەستپێکردنی گەڕی چاودێریی هاوبەشی لە کەناراوەکانی سووریا ڕاگەیاند

 

سوپای ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی ئاشتیپارێزی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستیان بە گەڕی چاودێریی هاوبەش کردووە لە کەناراوەکانی سووریا.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی سوپای ڕووسیا، ئەمڕۆ یەکەم گەڕی هێزەکانیان بەڕێوەچووە و ژمارەیەک گوندی دەوروبەری شارەکانی لازقیە و جەبلەی گرتووەتەوە.

لەم بەیان‌نامەیەدا ئاماژە بەمەش کراوە، ئامانجی ڕووسیا لەم گەڕانە، چاودێریکردنی دۆخەکە، دابینکردنی ئاسایشی هاووڵاتییانی سڤیل، و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی دۆخی کەناراوەکانی سووریایە.

هەروەها لە بەیان‌نامەکەدا هاتووە: بۆ چاودێریکردنی ئاسایشی ناوچەکە، گەڕەکان ڕۆژانە لەگەڵ هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە ئەنجام دەدرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیرێکی ئیسرائیل: ئیسرائیل لە شەڕی حەماسدا دۆڕاوە

یاسین

یەکگرتنی SpaceX و xAI لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە بە نرخی 1.25 تریلیۆن دۆلار

سەڵاح

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتی خۆیدا تۆڵە لە ئیسرائیل دەکەینەوە

سەڵاح