zagros news agency

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتی خۆیدا تۆڵە لە ئیسرائیل دەکەینەوە

ناسر کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە ئەوان دەتوانن تۆڵە لە ئیسرائیل بکەنەوە بەڵام بۆ پشتیوانی لە پاراستنی ئاسایشی خەڵکی فەلەستین بە شێوەیەکی زیرەکانە دانیان بە خۆیاندا گرتووە، تاکوو دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێت و کاتی خۆی دێت.
کەنعانی گوتی: بە کردەوە نیشمانمان داوە، لە بەرانبەر دەستدرێژیکاران و ئەو شەڕەنگێزانەی دەیانەوێت ئاسایشی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێک بدەن و سەروەری، ئاسایشی نیشتمانی و یەکپارچەییی خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشێل بکەن، ئێمە بە لێبڕاوییەوە لە بەرانبەریان ڕادەوەستین.
کەنعانی دەڵێت: کردەوەی ئێمە پەشیمانکەرەوە دەبێت و دەست و پێی دەستدرێژیکەر دەبڕینەوە.
کەنی هەروەها گوتی: با کەس گومانی لە تواناییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ وەڵامدانەوەی هەنگاوە شەڕەنگێزانە و گەمژانەکانی ڕژێمی زایۆنی نەبێت. ئێمە دروشم نادەین، ئێمە بەکردەوە کار دەکەین و ڕژێمی زایۆنی ئەمە دەزانێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

خەمیس خەنجەر دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی سەرۆكایەتی پارتی سیادە راگەیاند

سەڵاح

نووسه‌رێك بۆ زاگرۆس: ده‌بێت به‌یاسا ڕێگری بکرێت لە بەشداریکردنی هەر لایەنێکی خاوەن چەک لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەکان له‌ عێراقدا

سەڵاح

کۆمپانیای Xreal بە هاوکاری گووگڵ چاویلکەی ژیری Project Aura ڕادەگەیەنێت

یاسین