zagros news agency

بوومەلەرزەیەک ئەفغانستانی هەژاند

 

چوارشەممە، 16-4- 2025، سەنتەری بوومەلەرزەزانیی ئەورووپا و دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلەی ڕێختەر ناوچەی ‘هیندۆکوش’ـی ئەفغانستانی هەژاند.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 121 کیلۆمەتر بووە، هەروەها ناوەندی بومەلەرزەکەی 164 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری باغلان دوور بووە، کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 108 هەزار کەسە، بوومەلەرزەزانی ئەورووپا سەرەتا ڕایگەیاندبوو کە گوڕی بوومەلەرزەکە 6.4 بووە.

ڕوونیشی کردەوە، تاوەکوو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ڕانەگەیەنەدراوە.

ڕۆژی هەینی، 28ـی ئاداری 2025، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی ڕێختەر ناوەندی میانماری هەژاند، کە دانیشتووانی پێنج وڵاتی دراوسێ هەستیان پێ کرد بەتایبەت تایلاند، کە ژمارەیەک هاووڵاتی تێیدا گیانیان سپارد.

بەگوێرەی میدیاکان، ژمارەی مردووانی بوومەلەرزکەی میانمار 3354 کەس بووە، هەروەها 4850 کەسیش برینداربوونە و 220 کەسیش بێسەروشوێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

ئێران چاوه‌ڕێیه‌ بزانێت پلانی ترامپ مافی چاره‌نووس به‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌کان ده‌دات یان نا

یاسین

وزیری نێوخۆی ئێران: شه‌ش ملیۆن بیانی لە ئێران دەژین

سەڵاح