zagros news agency

وزیری نێوخۆی ئێران: شه‌ش ملیۆن بیانی لە ئێران دەژین

 

ئەسکەندەر موئمنی، وەزیری نێوخۆی ئێران، ڕۆژی شەممە ١ی شوبات، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی هەواڵیدا، ئاماری هاووڵاتیانی بیانی دانیشتووی ئێرانی خستەڕوو و گوتی “وڵات چی‌دیکە توانای وەرگرتنی هاوڵاتیانی بیانیی نییە.”

موئمنی گوتی: “بەپێی خەمڵاندنەکان، لانیکەم ٦ ملیۆن هاوڵاتیی بیانی لە ئێراندا هەن ولانیکەم دوو ملیۆنیان نایاسایین. دەرکردنی هاوڵاتیانی نایاسایی لە بەرنامەی کارمان دایە.”

وەزیری نێوخۆی ئێران هەروەها باسی لە “لەدەستدانی هەلی کار بۆ هاوڵاتیانی ئێرانی بەهۆی بوونی هاوڵاتیانی بیانی” کرد.

موئمنی گوتی: “لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن و سەد هەزار هاووڵاتی بیانی لە سنوورەوە بۆ وڵاتانی خۆیان گەڕێنراونەتەوە. خەمڵاندنەکان پیشان دەدەن ٥٠٪  لەو کەسانە دووبارە دەگەڕێنەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئێران سەرما و کەمبوونی وزە بەشێکی زۆری خوێندنگەکانی داخست

یاسین

کۆمپانیای Instagram تایبەتمەندی بۆ ستۆریەکانی زیاد دەکات

یاسین

راگەیێندراوی ئەو گرووپە لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە ئەمڕۆ چەکیان دانا

سەڵاح