zagros news agency

سووریا هێزی سەربازی ڕەوانەی سنووری نێوان وڵاتەکەی و عێراق کرد

 

تەلەفزیۆنی سووریا بڵاوی کردەوە کە کاروانێکی سەربازی ڕەوانەی سنووری عێراق و سووریا کرد بۆ پاراستنی سنوورەکانی نێوانیان.

میدیاکانی سووریا بڵاویانکردەوە، “ئێوارەی هەینی کاروانێکی سەربازی لە وەزارەتی بەرگری سووریا گەیشتە شاری ئەلبوکەمال لە نزیک سنووری عێراق”، ئاماژەیان بەوەدا “ئامانجی ڕەوانەکردنی ئەو هێزە، بۆ بەهێزکردن و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکەیە پاککردنەوەیەتی لە قاچاخچیەکانی نێوان سووریا و عێراق.”

ڕۆژی سێشەممە 8ـی نیسان، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی دەستەی گشتیی دەروازەکانی دەریایی و وشکانی سووریا، مازن عەلوش ئاشکرایکرد، “بەمزووانە دەروازەکە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و سووریا دەکرێتەوە، ئەوەش دوای ڕاوێژەکانی نێوان وەزارەتی دەرەوەی سووریا و حکوومەتی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەروازەکە لەلای عێراقەوە داخراوە، لەکاتێکدا هێزەکانی سووریا لەلای خۆیان ئامادەن و تەنیا ئەو هاووڵاتییە سووریایانەی لە عێراقەوە دێن و ئەوانەی خۆبەخشانە دەگەڕێنەوە ڕێگەیان پێدەدرێت تێیدا تێپەڕن”، ئاماژەی بەوەش کردبوو، “لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار هاوڵاتی سووریی گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح

ڕوونکردنەوەیەک لەوەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە

یاسین

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح