دوای ئه‌وه‌ی سێ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له پێكهاته‌ی توركمان داوایان كرد ته‌له‌عفه‌ر بكرێت به پارێزگا، عه‌ره‌به سوننه‌كانی مووسڵ هاتنه ده‌نگ و ناڕازین له‌و داواكارییه.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، له مووسڵ ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیی پێكهێنراوه و ئه‌نجوومه‌نه به‌ته‌واوه‌تی دژی ئه‌وه‌ن كه ته‌له‌عفه‌ر بكرێته پارێزگا و به‌خیانه‌تی ناو ده‌بن.
ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له پرێس كۆنفڕانسێكدا ناڕه‌زایی خۆیان دژی ئه‌و داواكارییه‌ی كه كراوه بۆ به‌پارێزگاكردنی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر ده‌ده‌بڕن و ده‌ڵێن “ئه‌وه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێ و ململانێه‌كان زیاد ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدایه كه پارێزگاكه ڕووبه‌ڕووی ئاله‌نگاریی گه‌وره بووه‌ته‌وه.”
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له عه‌ره‌به سوونه‌كان پێكهاتووه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: “به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دابه‌شكردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه خیانه‌ت و پیلانگیڕییه له‌سه‌ر پارێزگاكه و هه‌روه‌ها بۆ تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵكی پارێزگای نه‌ینه‌وایه.

