ئەمڕۆ سێشەممە 22/4/2025، كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر، لەبارەی وەرگرتنی كاتی چاوپێكەوتن بۆ وەرگرتنی ڤیزای ئەمریكا، ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: “خۆت بەدوور بگرە لە بەکارهێنانی ئەو ناوەندانەی بە پارە کارت بۆ دەکەن، وەرگرتنی چاوپێکەوتن لە ڕێی بریکاری ڕێگەپێنەدراوەوە دەبێتە هۆی تێچوویەکی زیاتر بۆت و چاوپێکەوتنەکەشت دەخاتە بەر مەترسی.”
لە ئاگادارییەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو: “دەکرێت بەکارهێنانی لایەنی سێیەم کە بە پارە چاوپێکەوتنت بۆ وەردەگرێت، ببێتە هۆی زانیاریی ناڕاست لە فۆڕمی داواکارییەکەت، ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی چاوپێکەوتنەکەت و دەکرێت بچێتە چوارچێوەی ساختەکاری، خۆت مەخەرە بەر ئەو مەترسییە و بۆ دڵنیاییدان لە دروستیی زانیارییەکانت، خۆت چاوپێکەوتن وەربگرە.”

