zagros news agency

سه‌رۆکی هه‌رێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا دۆخی کوردستان و عێراق تاوتوێ دەکەن

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/4/24 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بره‌ودان به‌ هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی ئابووری، کولتوور، پەروەردە و پاراستنی کەلەپووردا، تاوتوێ کران و جه‌ختیان له‌ بەردەوامیی هەماهەنگی لە بوارە جیاجیاکاندا کرده‌وه‌.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ستایش و پێزانینی هه‌رێمی کوردستانی بۆ ڕۆڵی ئەرێنیی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و پشتگیریی بەردەوامی بۆ پێشمەرگە و پرۆگرامەکانی گەشەپێدان دەربڕی، هه‌روه‌ها جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ ئیتاڵیا لە کەرتە جیاوازەکاندا کردەوە.

لای خۆیەوە، به‌ڕێز باڵیۆزی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند که‌ وڵاته‌که‌ی به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها ستایشی سەقامگیری و پێشکه‌وتنی لە هه‌رێمی کوردستان کرد و خواستی ئیتاڵیای بۆ فراوانکردنی هاریکاریی هاوبه‌ش له‌ هه‌موو بواره‌کاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، دووپات کرده‌وه‌.

دۆخی ناوچه‌که و دوایین پێشهاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

یوتیوب تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

یاسین

حكوومەتی فیدڕاڵی داوا لە دامودەزگا فەرمییەكان دەكا پەكەكە وەك حزبێكی قەدەغەكراو ناو بهێنن

سەڵاح

یەڵدز لە یۆڤانتۆس یاخی دەبێت و ڕیاڵ مەدرید بە ئامانجی دەگرێت

یاسین