zagros news agency

سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن كۆبوونه‌وه‌

 

شەممە، 26-04-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد سەفەدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن کرد.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستە ڕوو “سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان و پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێم دەربڕی و ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێز و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشان دا.

ئاماژە بەوەش دراوە “سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانە و لەمێژینەی نێوان هەردوولا کردەوە و سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی شانشینی ئوردن و شا عەبدوڵلای دووەم دووپات کردەوە.”

چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی وزە و دارایی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان ،هەروەها دۆخی گشتیی ناوچەکە و پێویستیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەبارەی گیان لەدەستدانی حاجیانی کورد لە سعودیە ئاشکرا دەکرێت

یاسین

بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر زیاتر لە 150 کەس بوونە قوربانی

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (۷۳)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

یاسین