zagros news agency

ئەپیکور: حکومەتی عێراق لە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان خەم ساردە

 

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی باکوور “ئەپیکور” لە راگەیاندراوێکی بڵاوکرەوە و تیایدا داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان دەکات بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا.

 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، حکومەتی عێراق بەردەوام جەخت لە گرنگی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی نەوتی عێراق-تورکیا دەکاتەوە، بەڵام هەوڵ و هەماهەنگییەکان بەم ئاراستەیە سنووردار و بێ بەرهەم بوون.

 

روونیشیکردووەتەوە، ئەپیکور داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەیەک کە سوودی هاوبەشی هەبێت.

 

دەشڵێت “سەبارەت بە پێشنیازی ئەپیکور، بۆ دڵنیایی پارەی نەوت لە داهاتوودا، هەردوو حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان، نیازی خۆیان بۆ رەچاو کردنی بژاردەکان نیشان داوە. سەرەڕای ئەمەش هیچ گفتوگۆیەکی جەوهەری سەبارەت رێکخستنەکانی تایبەت بە دڵنیاییدان پارەی کۆمپانیاکان نەبووە، هیچ بەرەو پێشچوونێکیش لە پرسی قەرزی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوتیش نییە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆبوونەوەی سەرکردەکانی G7 لە سێبەری گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا

یاسین

پەیامێک لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

بۆ رێكارێكی لێخۆشبوون لە پێشینەی خانووبەرەی كەسوكاری شەهیدان نووسراوێك كرا

سەڵاح