zagros news agency

پێرێز هەموو شتێک یەکلایی دەکاتەوە

سەرچاوەکانی هەواڵ ئەوەیان ئاشکرا کردوە “فلۆرێنتینۆ پێرێز”ی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەموو کارەکانی داهاتووی ڕیاڵ مەدرید یەکلایی دەکاتەوە و لەگەڵ ڕاهێنەری داهاتووی یانەکە کۆبوونەوەیەک ساز دەکات بەمەبەستی دانانی پلان بۆ وەرزی داهاتووی مێرێنگی.

ئەم کارەی پێرێزیش دوای ئەوە دێت،کە تەواو هیوای لەدەستداوە بەرامبەر “کارلۆ ئانچێلۆتی” ڕاهێنەری ئێستای یانەکە،کە تیپەکە لەوپەڕی وێرانیدایە و دوێنێ شەو کلاسیکۆی یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیای بە بارسێلۆنای ڕکابەری دۆڕاند و لە ماوەی ڕابردووشدا بەدەستی ئاسێناڵ لە چامپیۆنز لیگ دەرکرا و لە لالیگاش پلەی دووەمی گرتووە و 4 خاڵ دوورە لە بارسای یەکەمی ڕیزبەندی.

پێرێز لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆی ڕاهێنەری داهاتووی ڕیاڵ مەدرید کۆدەبێتەوە و پلانی داهاتووی تیپەکە دادەڕێژن و بە ئەگەری زۆرەوە چابی ئاڵۆنسۆ بۆ مۆندیالی یانەکان ڕاهێنەرەیاتی مێرێنگی دەکات و ئانچێلۆتیش لەدوای ڕیاڵ نزیکە لە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (فەقێ حاجی عەلی).

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمى يادى له‌دايكبوونى شا چارلس بوو

یاسین