zagros news agency

هێرشێکی درۆنیی حووسییان لە مەئریب کوژرانی ڕۆژنامەنووسێک و ٣ سەربازی لێکەوتەوە

ڕۆژی شەممە ٢٧ی نیسان ، لە هێرشێکی درۆنیی گرووپی حووسی بۆ سەر پێگەکانی هێزە حکومییەکان لە بەرەی باشووری پارێزگای مەئریب، سێ سەربازی سوپای یەمەن و ڕۆژنامەنووسێک و کەسێکی دیکە کوژران.
بە گوێرەی سەرچاوە سەربازییەکان، سێ کەس لە هێزە حکومییەکان سەر بە بنەماڵەی ئەلعرادە لە قەزای وادی عوبەیدەی مەئریب لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکدا کوژراون، هاوکات وێنەگرێکیش بریندار بووە.
ئەم سەرچاوانە ڕوونیان کردەوە، کوژراوان بەهۆی هێرشی دوێنێی درۆنانی حووسییان بۆ سەر پێگەکانی سوپا لە دەوروبەری چیای ئەلبەلەق ئەلشەرقی لە باشووری مەئریب، گیانیان لەدەست داوە.
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکە موسعەب ئەلحەتامییە، کوڕی عەبدولحافز ئەلحەتامی، پەیامنێری ناسراوی تەلەڤیزیۆنی. ئەو لەم دواییانەدا لە دەرەوە گەڕابووەوە بۆ مەئریب و لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا سەردانی بەرەکانی دەکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئەڵمانیا.. جەنگی بایرن و لیڤەکوزن لەنێو ئەلیانز ئەرینا یەکلانەکرایەوە

یاسین

خولی ئەڵمانیا.. بایرن میونشن گۆڵبارانی بۆخۆمی کرد و هاندەرانی ئاشتکردەوە

یاسین

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

سەڵاح