zagros news agency

پۆلیسی هه‌ولێر قاقێی ده‌ستگیركرد

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، دوای ئەوەی چەندین سکاڵا لە نووسینگەکانی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمار کران، دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس توانیمان ئەو تۆمەتبارە بەناوی (أ م ح) دەستگیر بکەین، کە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزینی ماتۆڕسکیل و هەروەها بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و تەقەکردن.

پۆلیسی هه‌ولێر وتیشی، تۆمەتبارەکە بە نازناوی (قاقێ) خۆی ناساندبوو، کە  لەکاتی دەستگیرکردنیدا چەکی بێ مۆڵەتی لابوو ، ئەو چەکەشی بۆیە لابووە تا هەرکاتێک لەگەڵ خاوەن ماڵ یاخود پۆلیس تووشی یەک ببن ڕووبەڕوویان ببێتەوە، بەڵام بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا و ڕادەستی یاسا کرا.

لینك

هەواڵی پەیوەندیدار

نازم شێخانی: ده‌بێت شاسوار بدرێتە دادگا و سەرجەم چالاکییە سیاسیەکانی قەدەغە بکرێت

گوران

دهۆك… خه‌ڵكی چوار گوند قه‌ره‌بوو كرانه‌وه‌

سەڵاح

لاڤرۆف: پشتگیریی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا دەکەین

سەڵاح