وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حكوومهتى فیدراڵ، ئهمڕۆ (سێشەممە 29ى 4ى 2025) بڕیاری قەدەغەکردنی دامەزراندنی کرێکارانی پێنج وڵاتی بەشێوەیەکی کاتی، ڕاگەیاند.
حەسەن خوام، وتەبێژی وەزارەتەکە لە ڕاگهیاندراوێكدا، دهڵێت: «بڕیارەکە کرێکارانی وڵاتانی سووریا، ئەندەنوسیا، پاکستان، بەنگلادیش و فلیپین لەخۆ دەگرێت».
ئاماژەی بەوەش کرد، “بڕیارەکە پێویستی بە ڕێگریکردنە لە هاتنی کرێکارانی ئەو وڵاتانە بۆ ناو خاکی عێراق لە ئێستادا، لە کاتێکدا وەزارەت دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (٢٤٨٣٢) بۆ ساڵی (٢٠٢٤)، کە مەرجی سەپاندنی دامەزراندنی (٨٠) لەسەدی کرێکارانی نیشتمانی لە بەرامبەر (٢٠) لەسەدی کرێکارانی بیانی بەسەر وەبەرهێنەران و خاوەنکاران دیاریک ردووە بۆ پڕۆژەکانیان، ئهمه جگە لە پشتبهستن به پلاتفۆرمی (پیشە)ی سەر بە وەزارەت بۆ دابینکردنی کرێکاری ناوخۆیی بە مەبەستی دامەزراندنیان لەو پڕۆژانەدا”.
وتهبێژى وهزارهتهكه ڕوونیشی کردەوە، “ئەو کرێکارە بیانییە شەرعیانەی کە لە وەزارەتی کار تۆمارکراون لە 45 هەزار كهس تێناپەڕن. سەبارەت بەو کرێکارانەی کە بە نایاسایی هاتوونەتە ناو وڵاتەوە، هیچ ئامارێکی دروست لەو بارەیەوە نییە و هەموو ئەو ئامارانەی لە میدیاکاندا ئاماژەیان پێکراوە، تەنیا پێشبینییە”.
ئهوهشى خسته ڕوو كه،، «زۆرینەی کرێکارانی نایاسایی لە ڕێگەی گەشتیاری ئایینیەوە دێنە ناو وڵاتەوە، بەو پێیەی بەردەوام بەم شێوەیە دزە دەکەنە ناو خاكى عێراق. بەرپرسیارێتی سەرەکی زیادبوونی ژمارەکانیان لە ئەستۆی خاوەنکارەکاندایە، کە پەردەپۆشیان بۆ دەکەن و شوێنی حەوانەوەیان بۆ دابین دەکەن، بهوپێیوهى كه هێزی کاری هەرزان و گونجاون بۆ ئهوان».
هەر لەو چوارچێوەیەدا درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: “پەنجەرەیەکی ئەلیکترۆنی هاوبەش هەیە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ تۆمارکردنی یاسایی و بەدەستهێنانی مۆڵەتی پێویست پێش ئەوەی خاوەن پڕۆژەکان دەست بە کارەکانیان بکەن، بە ئامانجی پابەندبوون بە هەموو یاسا ناوخۆییەکانی پەیوەست بە کاری بیانی”.

