zagros news agency

کازم ساهیر دوو ئاهەنگ لە دوبەی دەگێڕێت

کازم ساهیر، هونەرمەندی عێراقی، مانگی داهاتوو دوو ئاهەنگ لە دوبەی دەگێڕێت.

دوو ئاهەنگەکە لە 17 و 18ـی ئایاری داهاتوو لە ئۆپێرای دوبەی سازدەکرێن.

بڕیارە ساهیر لە ئاهەنگەکەدا گوڵبژێرێک لە گۆرانییە و کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بە هەوادارانی بکات.

“مع الحب” دوایین ئەلبوومی گۆرانیی ئەو هونەرمەندەیە و 13 تراکی گۆرانی لەخۆدەگرێت کە تێکڕایان لە تێکست و ئاوازی خۆیەتی.

ئەلبوومە نوێیەکەی لە دوای هەشت ساڵ دابڕان بوو لە بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی گۆرانی، دوایین ئەلبووم بەناوی “کتاب الحب” بوو لە 2016.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێتفلێکس فیلمی “Thrash” ترس دەخاتە ناو ماڵەکانتان

ART

داهاتی “Zootopia 2” ملیار دۆلاری تێپەڕاند

ART

“Only Murders in the Building” بۆ وەرزی شەشەم نوێکرایەوە

ART