zagros news agency

خەڵکی کوردستان وەک هۆشیارترین کۆمەڵگەی هۆشیاریی تەندروستی ناویان چووەتە کتێبی گینس

 

ەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، جگە لە دەرچوونی دوو یاسا و ٨٠ ڕێنمایی، ئێستا ڕەشنووسی یاسای بیمەی تەندروستی ئامادەیە بۆ گفتۆگۆ.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ٤ی ٢٠٢٥، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی کوردستان، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسی ئۆفیسی عێراقی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، گوتی: ”بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، کە لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پێشکەش کراوە. هەرێمی کوردستان هەنگاوی یاسایی، کارگێڕی، بەدواداچوونی گشتی و پۆلێنی نەخۆش و بەرەنگاربوونەوەی پەتایەکانی بەشێوەیەکی سیستماتیک ئەنجام داوە. “

 

د. سامان بەرزنجی گوتی: ”لە ڕووی خزمەتگوزاریی تەندروستییەوه تونیومانە نرخی دەرمان، پێشوازی و پۆلینی حاڵەتەکانی نەخۆش ئەنجام بدەین، ئێستاش لە بەرەنگاربوونەوەی پەتاییدا، بەتایبەتی کۆرۆنا و پەتا وەرزییەکان، کوردستان یەکێک لە باشترین شوێنەکان بووە، کە ڕێژەی قوربانیی کەم بووه.“

 

لەلایەن خۆشیەوە د. جەمیلە ڕابی، بەرپرسی نووسینگەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق گوتی: ”لەنزیکەوە چاودێریی دۆخی تەندروستیی عێراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی دەکەین و هەماهەنگیمان هەیە بۆ هەر بابەتێک، کە پەیوەستە بە خزمەتگوزاریی تەندروستیی هاووڵاتییانەوە. بەگشتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی جدیی ناوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و دواتریش پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی، ئەوەی زۆر جێگای دڵخۆشییە، ئاستی هۆشیاریی تەندروستییە لەلای هاووڵاتییان، کە لە ئاستێکی زۆر ‌بەرز دایە، بۆیە ڕێکخراوەکەمان پشتیوانیی هەوڵەکانی کردووە و ئێستا خەڵکی کوردستان وەک هۆشیارترین کۆمەڵگەی هۆشیاریی تەندروستی ناویان چووەتە کتێبی گینس.“

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای گۆگل ژیری دەستکرد Gemini بۆ وێبگەری گۆگل کرۆم بەردەستکرد

یاسین

تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنوسی نادیار بوو

دڵشاد

بەرپرسێکی ئەمریکی: هێزەکانی ئەمریکا له عێراق جێگیر دەکرێنەوه

یاسین