ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 1-5-2025 له رۆژی جیهانی كرێكاراندا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داتایه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت له كه‌رتی حكوومی و تایبه‌تدا چی بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی كرێكاران و مووچه‌كانیان كراوه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی..
بە گوێرەی یاسای کار و یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران، هەر کرێکارێك ئەگەر دەستەبەر بکرێت دەتوانێت وەك فەرمانبەرانی كه‌رتی حکوومی خانەنشین بێت. ئێستا لە هەرێمی کوردستان 958 کرێکار دوای دەستەبەرکردنیان لە پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت خانەنشین بوونە و مانگانە بەبێ دوا کەوتن مووچەکانیان وەردەگرن.
له به‌شێكی تری روونكردنه‌وه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ش هاتووه : بەشێكی زۆری کرێکاران دوای دەستەبەرکردنیان و دەستلەکارکێشانەوە لە کارەکانیان، پاداشتی کۆتاییی خزمەتیان وەرگرتووە، تەنها لە ساڵی 2024، هەزار و 49 کرێکار نزیکەی 34.5 ملیار دیناریان وەك پاداشتی کۆتاییی خزمەت وەرگرتووە.

