zagros news agency

پاکستان زیاتر لە هەزار قوتابخانەی ئایینی لە کشمیر داخست

حافیز نەزیر ئەحمەد، بەرپرسی بەشی کاروباری ئایینیی پاکستان، رایگەیاند: زیاتر لە هەزار قوتابخانەی ئایینی لە ناوچەی کشمیر بەهۆی گرژییە سنوورییەکان و مەترسی شەڕ لەگەڵ هیندستان داخراون.
ئەم بڕیارە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ جێبەجێ دەکرێت و لە کاتێکدایە، گرژییەکانی نێوان پاکستان و هیندستان لەسەر ناوچەی کشمیر بەردەوامن.
بەرپرسی کاروباری ئایینیی پاکستان ئاماژەی بەوە کردووە، داخستنی قوتابخانەکان بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی قوتابیان و کەمکردنەوەی مەترسییەکانە لە ناوچەیەکی سنووری کە بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی پێکدادانە.
گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات، کە هەردووکیان خاوەنی چەکی ئەتۆمین، بووەتە جێگەی نیگەرانیی نێودەوڵەتی، چونکە هەر پێکدادانێکی سەربازی لە ناوچەکە، دەتوانێت ببێتە هۆی کارەساتێکی گەورە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید بڕیاری یەکلاییکەرەوە دەدات لە دوورخستنەوەی ئەڵۆنسۆ

یاسین

لە بەغدا دوو ئەفسەر و سەربازێک گیانیان لەدەستدا

یاسین

دوو كه‌سی سووری به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئافره‌تان ده‌ستگیركران

یاسین