سوپای ئیسرائیل رایگهیاند، له كاتی بهرهبهیانی ئهمڕۆ شهممه چهند ناوچهیهكی جیاجیامان له سوریا كرده ئامانج.
سوپای ئیسرائیل له بهیاننامهیهكدا وتی، چهند پێگهیهكی سهربازی و تۆپهاوێژی دژه فڕۆكه و ژێرخانی مووشهكی زهمین – ئاسمانیمان له سووریا بۆردومان كرد.
باسی لهوهش كرد، سوپای ئیسرائیل بهپێی پێویست له پێناو پاراستنی هاوڵاتیانی ئیسرائیلی بهردهوام دهبێت.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل زیاتر لە ١٢ هێرشی ئاسمانیان کردە سەر سووریا و تا ئێستا لە ژمارەی کوژرا و بریندارانی هێرشەکان زانیارییەک بەردەست نییە.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل شارۆچکەی حرستا لە ڕۆژهەڵاتی و تەل منین لە باکووری دیمەشق و هەروەها ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی حەما، لازقییە، دەرعا و قونەیتەرە’ی بۆردومان کرد.
سوپای ئیسرائیل ڕۆژی پێشتریشی، ناوچەیەکی لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا بۆردومان کرد.
لەم بارەیەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ناوچەیەکی سەربازیی کە چەک و تەقەمەنی و هەروەها ژێرخانی مووشەکی لێ بووە، بۆردومان کراوە.
سوپای ئیسرائیل جەختی لەوەش کردووەتەوە کە “ئەگەر پێویست بکات” لەسەر هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.

