zagros news agency

وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچە دەست بۆ پارەى سپاردەى دارایی باج دەبات

 

وەزارەتی دارایی عێراق بۆ پێدانی مووچەی مووچەخۆران، پارەی سپاردەی باج لە بانكەكان بەكار دەهێنێت و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقیش، میکانیزمی وەرگرتنەوەی پارەی دانراوی باج و گۆڕینی بۆ پێدانی مووچە ڕوون دەكاتەوە و دەڵێ: یاساییە.

پارەی سپاردەى دارایی، پارەى ئەو کۆمپانیا و سەرمایەدارانەیە، گرێبەستیان لەگەڵ لایەنی حکومەت هەیە بۆ ئەوەى دەستەبەری ئەوە بکرێت كە باجی سەپێنراو دەدەن، بەڵام حكومەتی عێراق بەكاری دەهێنێت بۆ پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق.

تەیف سامی بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقی ڕاگەیاندووە:”ئەو حسابە تایبەتەی بۆ دانانی باج لە بانکی ناوەندیی عێراق بە ناوی وەزارەتی دارایی كرایەوە، تایبەتە بەو بڕەپارانەی لە باجدەران کۆ دەکرێنەوە، کە زۆربەیان بە داهاتی کۆتایی بۆ گەنجینەی گشتیی دەوڵەت (داهاتی باج) بەپێی یاسا کارپێکراوەکان دادەنرێت، بەو پێیەى ئەو بڕەپارەیە بەشێکە لە داهاتى کۆتایی گەنجینەى گشتیی دەوڵەت.

سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتی كردووەتەوە هەموو ئەو پارەی مووچەی لە بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین ڕاکێشابێت، دەڵێت: “ئەو پارەیەی ڕاکێشراوە لە هەژماری سیادیی وەزارەتەكە بووە و بڕی 45 ملیار دیناریان بۆ مانگی نیسان و مانگەکانی دواتر بۆ مووچە ڕاکێشاوە.”

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی دارایی ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە و بەشێك لە چاودێران بە كێشە و قەیرانێكی ئابووریی وڵاتەكە لێكی دەدەنەوە و بە شكستی دارایی وڵاتەكەی دەزانن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیێندراوێك لە مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای كەركووك _ گەرمیان پارتی دیموكراتی كوردستان

یاسین

پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى كونسولى گشتیى هۆڵه‌ندا ده‌كات

سەڵاح