zagros news agency

عومرو دیاب ئاهەنگێک لە دوبەی دەگێڕێت و بە هەزاران کەس ئامادە دەبن

لە نوێترین ئاهەنگی عومرو دیاب، هونەرمەندی میسری لە دوبەی، بە هەزاران کەس ئامادەبوون.

ئاهەنگەکە لە گوندی جیهانی لە دوبەی بەڕێوەچوو و هونەرمەند گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکەش بە هەوادارانی کرد.

ئەو هونەرمەندە بە ستایلێکی گەنجانە و بە تیشێرتێکی نارنجی و پانتۆڵێکی رەش چووە سەر شانۆ.

ئاهەنگەکە دوو کاتژمێر بەردەوام بوو و بە یەکێک لە گەورەترین ئاهەنگەکانی ئەمساڵ لە دوبەی هەژمار دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە ئەو گۆرانیبێژە ئامادەکاری بۆ گێڕانی ئاهەەنگێکی دیکە لە قاهیرە دەکات کە لە 16ـی ئەم مانگە لە زانکۆی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

كتێبی “هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیش ئه‌نفال كران” چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

ART

هونەرمەند ئیسماعیل بەرزنجی کۆچی دوایی کرد

ART

جۆدی فۆستەر: ڕۆبەرت دی نیرۆ بێزارکەرترین کەس بوو

ART