نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی پێشوتر، هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان دابەزینیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (59) دۆلار و 22 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشوتر نرخەکەی دوو دۆلار و حەوت سەنت دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (56) دۆلار و (14) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە رۆژی پێشوتر نرخەکەی دوو دۆلار و 15 سەنت دابەزیوە.

