zagros news agency

بەهۆی نقوم بوونی دوو کەشتی گەشتیاری لە چین نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و 70ـی دیکەس بریندار بوون

 

 

دووشەممە، 5-5- 2025، ئاژانسی ‘شینخوا’ـی چین بڵاوی کردەوە، دوو کەشتی گەشتیاری کە گەشتیاریان هەڵگرتبوو لە ڕووبارێکی باشووری ڕۆژئاوای چین نوقم بوون و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان سپارد و 70 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی فەرمی شینخوای چینی لەسەر زاری سەرچاوە خۆجێییەکان بڵاوی کردەوە، دوای وەرگەڕانی دوو کەشتی لە ڕووبارێکدا لە شاری چینشی لە پارێزگای گویژۆ، نزیکەی 84 کەس کەوتنە ناو ئاوەکەوە.

میدیاکانی چین ئاشکرایان کرد، تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەی مردووان گەیشتووەتە نۆ کەس، هاوکات 70 کەسیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان، چوار کەسی دیکەش بریندار سەلامەت بوون، هەروەها کەسێکیش بێسەروشوێنە.

شی جینپینگ، سەرۆکی چین داوای کرد هەوڵی تەواو بدرێت بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکان و چارەکردنی بریندارەکان، جەختیشی کردەوە، گرنگی بە بەهێزکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە شوێنە گەشتیارییەکان بدرێت.

دوو مانگ لەمەوبەر ڕووداوێکی هاوشێوە لە پارێزگای هونان لە چین ڕوویدا، کە دوو کەشتی پێکیاندادا لە ئەنجامدا 11 کەس گیانیان سپارد.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە كابینەی نۆیەمدا 23 پۆند دروستکراون و 58 پۆندی دیکەش لە دروستکردندان

سەڵاح

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە

یاسین

کۆمپانیای Youtube تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ یوتیوبەرەکان زیاد دەکات

یاسین