zagros news agency

ئامێدی.. دروستكردنی سێیەم پۆندی هەرەوەزیی (كانی چناركا) دەستی پێكرد

 

بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاو ڕایدەگەیەنێت، كە دروستكردنی سێیەم پۆندی هەرەوەزی لە گوندی (كانی چناركا)ی ناحیەی سەرسەنگ لە سنووری قەزای ئامێدی دەستی پێكرد و ئەوەش بە دیارییەكی دیكەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناو دەبات و دەشڵێت، سوپاس بۆ مەسرور بارزانی، کە 1.5 ملیار دیناری بۆ پۆندە هەرەوەزییەکان تەرخان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 5ی 5ی 2025، كاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە، كە “بە خۆشحاڵییەوە، لە قەزای ئامێدی لە ناحیەی سەرسەنگ بە ئامادەبوونی قائیمقام و بەڕێوەبەری ئاودێری و ئاوی ژێرزەویی دهۆک، بەرێوەبەری ناحیە و تیمی سەرچاوەکانی ئاو و لیژنەی پۆندە هەرەوەزییەکانی کوردستان نوێنەرانی رێکخراوی WFP و هۆبەی ئاودێریی ئامێدی و خەڵک و جووتیارانی ناوچەکە، دروستکردنی پۆندی هەرەوەزیی کانی چنارکا دەستی پێکرد.”

باسی لەوەش كردووە، كە “ئەم پۆندە، دەبێتە سێیەم پۆند کە بە سیستەمی هەرەوەزی دروست دەکرێت، کە دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەکانی ئاوە.”

بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەش كردووە، كە “لە دروستکردنی ئەم پۆندەدا، بە سوپاسەوە، رێکخراوی WFP هاوکار و پشتیوانیی دارایی پێشکەش کردووە.”

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، “بیرۆکەی پۆندی هەرەوەزی ئەوەیە، کە خەڵک و حکوومەت پێکەوە پۆندەکان دروست بکەن بەوەش هەم ڕۆتین کەم دەبێتەوە، هەم پڕۆسەکەش خێراتر دەبێت و تێچووی گشتیی دروستکردنی پۆند کەم دەکاتەوە و قورساییش ناخاتە سەر بودجەی گشتی و دروستکردنی پۆندەکەش لەسەر بنەمای زانستی دەبێت.”

كاروان سەباح هەورامی، ئاشكراشی كرد، كە “هەر گوندێکی کوردستان خەڵکەکەی ئاما دەبێت بۆ دروستکردنی پۆندی هەرەوەزی، حکوومەت ئامادەیە هاوشێوەی ئەم گوندە پشتیوانییان پێشکەش بکات.”

لە كۆتاییدا، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڕایگەیاند: “سوپاس بۆ کابینەی نۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جەنابی سەرۆکوەزیران کاک مەسرور بارزانی، کە 1.5 ملیار دیناری بۆ پۆندە هەرەوەزییەکان تەرخان کرد.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌همه‌ن حسێن ده‌کات

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. بایەر لیڤەرکوزن بەسەرکردایەتی وێرتز سەرکەوتنێکی ئاسانی بەدەستهێنا

یاسین