مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز د.عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان کرد.
وتیشی، بیروڕامان لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و جەختمان لە پێویستیی پاراستنی ئاشتی وئارامی و سەقامگیریی و بەهێزکردنی گیانی بەیەکەوەژیان و تەبایی و برایەتی لە نێوان گەلان و پێکهاتەکانی ناوچەکەدا کرد .



