zagros news agency

ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی حزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند

 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، یەکێک لە فەرماندەکانی گرووپی حزبوڵڵای لوبنانیان لە هێرشێکدا کوشتووە.

بە گوتەی سوپای ئیسرائیل، ئەم هێرشە لە ناوچەی نەبەتیە لە باشووری لوبنان ئەنجامدراوە و عەدنان محەمەد سادق حەرب کراوەتە ئامانج.

عەدنان محەمەد سادق حەرب، فەرماندەی یەکەی لۆجستیی لیوای بەدری حزبوڵڵای لوبنان بووە، کە لە نزیک سنووری ئیسرائیل چالاکیی دەکرد.

سوپای ئیسرائیل هەروەها دەڵێت، ئەم فەرماندەیە لە گواستنەوەی چەک و چۆڵ بۆ یەکە جیاجیاکانی حزبوڵڵا و ئاوەدانکردنەوەی “ژێرخانی تیرۆریستی”ی گرووپەکە لە باشووری ڕووباری لیتانی بەرپرس بووە و ئەم کارانە بە پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی نێوان خۆی و لوبنان دەزانێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

میدیاکانی حوسییەکان: ئەمەریکی و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدە

سەڵاح

پلاتفۆرمی “e-Psûle” (ئی-پسوولە) بۆ هاووڵاتییان ڕاگەیەندرا

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین