zagros news agency

زانکۆی کۆلۆمبیا؛ خۆپیشاندانی پشتگیری لە فەڵەستین گرژی و دەستگیرکردنی لێکەوتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی ئایار، دەیان کەس لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە نیویۆرک، بۆ پشتیوانی لە فەڵەستینییان خۆپیشاندانیان کرد.
خۆپیشاندەران، ڕوخساریان بە شالی فەڵەستینی داپۆشیبوو و چوونە نێو کتێبخانەی سەرەکیی زانکۆکە لە مانهاتن و درووشمی وەک “فەڵەستین ئازاد بکەن”یان دەگووتەوە.
خۆپێشاندەران، هەروەها داوای ئازادکردنی مەحموود خەلیل، خوێندکاری فەڵەستینیی دەستبەسەرکراوی هەمان زانکۆیان کرد.
بەگوێرەی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا، وەک شایەتحاڵی خۆپیشاندانەکە، لەکاتی گردبوونەوەکەدا پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی پاراستنی زانکۆ ڕوویداوە و چەندین کەسیش دەستگیرکراون.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت، خۆپیشاندەران پانکارتیشیان لەنیو کتێبخانەکەدا هەڵواسیوە. میدیاکانیش بڵاویان کردەوە هۆڵەکە لە دەرەوە گەمارۆ درابوو. وێنەکان دەریدەخەن خۆپیشاندەران ویستوویانە لە کتێبخانەکە بچنە دەرەوە، بەڵام هێزەکانی پاراستن نەیانهێشووە.
ڕووداوی هاوشێوە لە ساڵی ڕابردوودا بووە هۆی دروستبوونی مشتومڕێکی بەرفراوان لەسەر ئاستی ئەمریکا سەبارەت بە شەڕی غەززە و دژایەتیی جوولەکەکان لە زانکۆکانی ئەم وڵاتەدا. زانکۆی کۆلۆمبیا بووە ناوەندی سەدان خۆپیشاندانی لایەنگرانی فەڵەستینییان لە سەرانسەری ئەمریکادا. خۆپیشاندەران شەوانە لە حەوشەی زانکۆکە لە نیویۆرک دەمانەوە و یەکێک لە هۆڵەکانی خوێندنیان داگیرکرد، ئەمەش بووە هۆی دەستگیرکردنی بەرفراوانی خۆپیشاندەران.
جێی باسە، لەوکاتەوەی گۆڕانکاری لە دەسەڵاتدا لە واشنتن دەستیپێکردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فشاری خستبووە سەر ئەم زانکۆیە و بەشێکی بەرچاوی قوتبیانی بیانیی زانکۆکانی بە تۆمەتی لایەنگری کردن لە فەلەستینییان لەم وڵاتە دەرکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 3

hakar herki

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیتالیا لە عێراق دەکات

یاسین

سەرۆكی دادگای فیدڕالی: دەبێت كێشەی مووچەی فەرمانبەران بە یەكجاری چارەسەر بكرێت

یاسین