zagros news agency

وەزیری دەرەوەی ئێران: هیودارم لە دانوستانی ئەمجارەدا بگەینە ڕێککەوتن

 

وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی ڕایگەیاند، هیوادارە گەڕی چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمەریکا بگاتە “خاڵی یەکلاکەرەوە”.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردووەتەوە، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـی ئایاری 2024، ڕایگەیاند، هیوادارە گەڕی چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمەریکا بگاتە “خاڵی کۆتایی”.

عراقچی بەر لەوەی بەرەو مەسقەت بڕوات، کە گفتوگۆکان لەوێ بەڕێوەدەچێت، گوتی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تاران گفتوگۆ و ڕاوێژی زیاترمان کردووە، هیوادارین لەم گەڕەی دانەستانەدا بگەینە خاڵێکی یەکلاکەرەوە.

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتەکە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران، بەمەبەستی بەشداریکردن لە دانوستانەکان بەرەو مەسقەت بەڕێکەوت.

بەقایی ئاماژەی بەوەش کرد، گفتوگۆکان نیوەڕۆ بەکاتی عوممان دەست پێ دەکات، دەشڵیت، “تیمێکی تەکنیکی لە مەسقەتە بۆ پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری پێویست.”

ئەم گەڕەی دانوستانەکان بە نێوەندگیری عوممان دوای سێ گەڕی پێشووی دانوستانی ناڕاستەوخۆ دێت. یەکەمیان لە 12ـی نیسان لە شاری مەسقەت و دووەمیان لە 19ـی نیسان لە ڕۆما و سێیەمیش لە 26ـی هەر لە مەسقەت بەڕێوەچوو.

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرکردایەتی دانوستانەکان دەکەن، هەروەها بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومانیش وەک ناوبژیوان پرۆسەکە بەڕێوە دەبات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی (BBC): زیاتر لە 45 هەزار كەس حەلەبیان بەجێ هێشتووە

سەڵاح

شاندی هەرێم له‌گه‌ڵ سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی عێراق پرسی سەرژمێرییان تاوتوێکرد

سەڵاح

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین