یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام لە کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سواڵکردن و هاوكارییان حەرامە، چونکە ده‌بێته مایه‌ی هاندانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره بەدە.
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام لە کوردستان ڕاگەیاند “دوای ئەوەی كۆمه‌ڵێك له مامۆستایانی ئایینی و هاووڵاتییان سه‌باره‌ت به دیارده‌ی ناشیرینی سواڵ (دەرۆزەکردن) پرسیاریان کرد ئایا دروستە یان نا؟ ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا پاش تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كه و گەڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی، ڕایگه‌یاند: كاری سواڵکردن له شه‌رعدا حه‌رامه و نادروسته. مه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك كه به ته‌واوی پێویست بێت و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی نه‌بێت و له ڕاستیدا هه‌ژار و نه‌دار بێت.”
گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام ئاماژەی بەوەش دا “لە فەتوایەکەدا هاتووە، هاوكاریكردنی ئه‌و جۆره ده‌رۆزه‌كه‌رانه به‌پاره‌ی زه‌كات، یان به پاره‌ی خێر له غه‌یری زه‌كات نادروسته، چونكه نازاندرێت به دڵنیایی كه ئایا (مستحق)ـن یاخود نا، به تایبه‌ت منداڵان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هاوكاری بكرێن، به‌ڵكوو پێویسته ئامۆژگاری بكرێن، چونكه هاوكاریكردنیان ده‌بێته مایه‌ی هاندانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌ده

