سامان سەلمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، دوای گۆڕانی کەش و هەوا و خۆڵبارین لە فریاکەوتنەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بەهۆی هەناسە تەنگی (٤١) هاوڵاتی سەردانی هەر چوار (فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ، بەشی فریاکەتنی نەخۆشخانەی ڕزگاری، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر ، فریاکەوتنی سارڕێژ سنوری تەندروستی خەبات ، نەخۆشخانەی گشتی شقڵاوەی فێرکاری) کردووە.
رایگەیاند، دوای چارەسەری پێویست ڕێنمایی خۆپاپێزی لەلایەن پزیشکی ئێشکگر کراون و ڕەوانەی ماڵەوەکراون.

