zagros news agency

سەرۆکی لوبنانیش بەشداری لوتکەی عەرەبی لە بەغدا ناکات

ڕۆژنامەیەکی لوبنانی هۆکاری بەشدارینەکردنی سەرۆکی لوبنان لە لوتکەی عەرەبی ئاسکرا کرد، کە بڕیارە لە بەغدا بەرێوە بچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 14-5-2025، ڕۆژنامەی ‘ئەللیوا’ـی لوبنانی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی فەرمی حکوومەت بڵاوی کردەوە، “ڕۆژی هەینی، نەواف سەلام، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی لوبنان بە سەرۆکایەتی شاندێک ڕۆژی هەینی سەردانی عێراق دەکەن، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە ڕۆژی شەممە، 17ـی ئایار لە بەغدا بەڕێوە بچێت.”
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، جۆزێف عۆن بەهۆی سەردانەکەی بۆ ڕۆما بەشداری لوتکەی عەرەبی ناکات، چونکە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 18ـی ئایار، بەشداری لە ئاهەنگی دەستبەکاربوونی پاپای نوێی ڤاتیکان لیۆی چواردەم بکات.
ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتوە “جۆزێف عۆن، پێشتر بەشداری لە لوتکەی بەپەلەی عەرەبی ئەم دواییەی قاهیرە کردبوو، بەڵام هیچ پرسێکی نوێی بەرچاو سەریهەڵنەدا کە پێویستی بە بەشداریکردنی هەبێت لە لوتکەی بەغدا، بۆیە لەگەڵ سەلام ڕێککەوتووە کە نوێنەرایەتی لوبنان بکات لە لوتکەکەدا”.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎كۆنگرێسی ئەمەریکا: دەبێت عێراق ڕێز لە سەقامگیری هەرێمی کوردستان بگرێت

گوران

ڕۆژنامەی (عالەم ئەلجەدید): گەنجینە بەتاڵە و ملیۆنان مووچەخۆری عێراقی لەبەردەم هەڕەشەی برسیبووندان

سەڵاح

هاتووچۆی سۆران هۆشداری دەداتە شۆفێران

سەڵاح