zagros news agency

گەشتی هەموو فڕۆکەخانەکانی ئێران وەستاوە

ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی (ئیرنا) ڕۆژی چوارشەممە ٢ی تشرینی یەکەم ١٤٠٣ لە زمان گوتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنیەوە بڵاویکردەوە: بۆ پاراستنی سەلامەتی گەشتەکان و بارودۆخی ناوچەکە، هەموو گەشتی سەرانسەری وڵات تا کاتژمێر پێنجی بەیانیی رۆژی پینج‌شەممە ٣ی تشرینی یەکەم هەر وا بە ڕاگیراوی دەمێننەوە.
جەعفەر ئازەرلوو، گوتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران، لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵەدا، دڵنیایی دایە سەرنشیان نابێت خەمی پارەی پارەی بلیتی فڕۆکەوانییان هەبێت و ئەگەر پێویست بکات، هەموو پارەی بلیتەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە چەن کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی بڵاویان کردووەتەوە گشته ئاسمانیەکانیان بۆ وڵاتانی ناوچەی جەنگ‌لێدراوی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست پەک خستووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لوبنان: زیاتر لە ١١ هەزار پەنابەری سووریایی بۆ گەڕانەوە ناویان تۆمار کردووە

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

بەرنامەی خۆراکی جیهانی ناتوانێت بە تەواوی یارمەتیی پەنابەرانی سووریا له ئوردن بدات

یاسین