zagros news agency

حوسیەکان بە مووشەکی بالیستی هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن

 

حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، بە دوو مووشەکی بالیستی هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی  نێودەوڵەتی بن گوریۆن لە تەلئەڤیڤ، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئیسرائیلییەکان هات.

یەکشەممە، 18ـی ئایاری 2025، حوسییەکانی یەمەن ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، “هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیان کرد و هێرشی مووشەکیان کردە سەر فڕۆکەخانەی “ئەل لۆدی” کە بە ئیسرائیلی پێی دەڵێن فڕۆکەخانەی بن گوریۆن.

ئاماژە بەوەش کراوە، هێرشەکەیان بە دوو مووشەکی بالیستی کردووە، کە یەکێکیان مووشەکی هایپەرسۆنیکی فەڵەستین 2 بووە، ئەوی دیکەشیان مووشەکی “زولفیقار” بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “سەرلەبەیانی دوێنێش هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئۆپەراسیۆنێکیان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کردە سەر فڕۆکەخانەی ئەل لۆدی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سوریا: ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كرد، 36 کەس کوژراون

سەڵاح

ئومێد خۆشناو بۆ زاگرۆس: ئومێد ده‌كه‌ین له‌نزیكترین كاتدا كابینه‌ی حكوومه‌ت دروست بكرێت

یاسین

وەزیری دەرەوەی سووریا: خوازیاری هاوبەشییەکی بەهێزین لەگەڵ ئەمریکا

یاسین