بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19/5/2025، بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە داوە، ئەمڕۆ، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ئەگەرى هەبوونی كەمێك تۆز لە هەوای هەندێك ناوچەی باشووری هەرێمی كوردستان هەیە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەی سێشەممە 20/5/2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، كەمێك تۆزیش لە هەوادا دەبێت، كاریگەرییەكەشی لە ناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراوی سبەی:
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
دهۆک: 34 پلەی سیلیزی
کەرکووك: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
سۆران: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی

