zagros news agency

تەنها 10 خولەک بووە ڕاهێنەر و پاشان دەرکرا،چیرۆکەکەی لێرۆن ڕۆسێنیۆرتان بیستووە؟؟

 

لە 7ی 4ی ساڵی 2007 یانەی تۆرکوای یونایتد بڕیاریدا لێرۆن ڕۆسینیۆر بکاتە ڕاهێنەری تیپەکەی و ئامادەکاری کرا بۆ کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی بە مەبەستی ناساندنی ئەو ڕاهێنەرە نوێیە بۆ یانەکە.

بەڵام شتێکی شۆکهێنەر ڕویدا،تەنها دوای 10 خولەک هەواڵی دوورخستنەوەی بڵاو کرایەوە و میدیاکانیش کەوتنە پرسیار کردن،ئاخۆ بە چ هۆکارێک دوورخرایەوە؟؟،بۆچی ئاوا بە زوویی ئەو ڕاهێنەرە هێنرا و دوورخرایەوە.

لە دواییدا دەرکەوت،کە پشکی ٪51ی یانەکە فرۆشراوە و خاوەنداریەتە تازەکەش وتیان ” ئێمە پۆڵ باکل دەکەینە ڕاهێنەر هەر کەسێک ڕاهێنەرە دووری بخەنەوە” ئەمەش بووە ڕیکۆردێکی مێژوویی لەتۆپی پێدا،کە ڕاهێنەرێک بەو خێراییە دوور بخرێتەوە

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

زێڕ دابەزی

سەڵاح

تورکیا: جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار لەلایەن هەسەدەوە مەترسییە

سەڵاح

لەنامەیەکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان.. ئیسرائیل هەڕەشە لە عێراق دەکات و ده‌ڵێت حکوومەتی بەغدا بەرپرسیارە

سەڵاح