بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر سێ تۆمەتباری بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر کرد.
ئەو تۆمەتبارانە لەگەڵ چەند کەسێکی تر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەبێتە دەمەقاڵییان، دواتر توندوتیژی لێ دەکەوێتەوە و دوو کەس زامدار دەبن، بۆیە دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان ئەو تۆمەتبارانە دەستگیر بکەین و بیاندەینە دادگا.هەر کەسێک تەقە بکات و توندوتیژی بەکار بهێنێت، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و بەپێی یاسای سزادان دەستگیر دەکرێت.

