zagros news agency

ترەمپ: لە ماوەیەکی کورتدا ئاڵوگۆڕێکی گەورەی دیل لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە

 

سەبارەت بە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیل کە لە ئیستانبوڵ بڕیاری لەسەر درا، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: “ئاڵوگۆڕێکی گەورەی دیل لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا تەواو بوو. لە ماوەیەکی کورتدا دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە”.

لەو بارەیەوە، ترەمپ پۆستێکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس بلاویکردەوە، ده‌ڵێـت، “ئاڵوگۆڕێکی گەورەی دیل لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا تەواو بوو. لە ماوەیەکی کورتدا دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە” ترەمپ وای گوت و، پیرۆزبایی لە ڕووسیا و ئۆکراینا کرد بەبۆنەی دانوستانەکانەوە.

هاوکات ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئاڵوگۆڕی دیلەکان دەبێتە هۆی هاتنەئارای پێشکەوتنی فراوانتر.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کوێت لە عێراق دەکات

سەڵاح

دێربی مانچستەر سوور بوو

یاسین

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە سەبارەت بە ئاژاوەگێڕییەکانی سەر رێگای گوێڕ-هەولێر

یاسین