zagros news agency

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر 1.5 ملیۆن ئاوارە و پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان

 

نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار پەنابەر و ئاوارەی ناوخۆی سووری گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان، لە کاتێکدا نزیکەی 16.5 ملیۆن کەس هێشتا پێویستیان بە هاوکاری و پاراستنی مرۆیی هەیە.

ئیدم وۆسۆرنۆ، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆن و داکۆکیکردن لە ئۆفیسی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هیوای خواست کە هەڵگرتنی سزاکانی ئەمەریکا و ئەوروپا بۆ سەر سووریا پاڵپشتی لە هەوڵەکانی بوژانەوە و پەرەپێدان لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا بکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، “زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان و زیاتر لە نیو ملیۆن پەنابەریش لەدەرەوەی وڵات، گەڕاونەتەوە سووریا.”

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا لەم دواییانەدا هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزا ئابوورییانەی لە سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا بەسەر ئەو وڵاتەیاندا سەپاندبوو، ڕاگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، به‌شداريى له‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌ى كاتێدرالى نۆتردامدا كرد

سەڵاح

دادگای فیدڕاڵی: سكاڵایەك بۆ پابەندكردنی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بە خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان تۆمار كرا

سەڵاح

بانکی ناوەندیی ئێران و چەند بانکی دیکەی ئەم وڵاتە هاک‌کراون

سەڵاح