zagros news agency

کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات

 

کۆریای باکوور داوای لە ئەمەریکا کرد ئەگەر بەڕاستی بیەوێت ئاسایشی خاکی خۆی بپارێزێت، دەبێت دەستبەرداری سیاسەتە سەربازییە بێزارکەرەکانی بێت.

ئاژانسی یونهاپ بڵاوی کردەوە، یەکشەممە، 25ـی ئایاری 2025، سەرۆکی نووسیگەی سیاسەتی وەزارەتی بەرگری کۆریای باکوور لە ڕاگەیەنەدراوێکدا ئاشکرای کردووە، دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەمەریکا پەیوەستە بە “وەستاندنی هەڕەشە سەربازییەکان و هەوڵە دوژمنکارییەکانی” بەرانبەر وڵاتانی دیکە.

ئاماژەی بەوەش کرد، سوپای ئەمەریکا بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی بیرۆکەکەی کە کۆریای باکوور هەڕەشەیە بۆ سەر خاکی ئەمەریکا، کە لە هەمان کاتدا جبەخانەی سەربازیی وڵاتەکەی بە شێوەیەکی چاوەڕوانەکراو بەهێز دەکات.

 

هەر لە ڕاگەیەدراوەکەدا، ڕەخنە لە لێدوانەکانی بەرپرسانی سەربازی ئەمەریکا گیراوە کە کۆریای باکوور بە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تۆمەتبار دەکەن و بە ئیستفزازی دەزانن و ئاماژە بە ئەگەری شەڕ دەکەن.

 

ڕوونیشی کردەوە، “هەڕەشە سەربازییەکانی ئەمەریکا و سیاسەتی بیزارکردن و نیشاندانی هێز، مەترسی دەرەکی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی دروستدەکات و دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان”.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پیۆنگ یانگ بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی توانا بەرگرییەکانی، بەتایبەتی لە بەرانبەر ئەو هەڕەشانەی کە بەهۆی فراوانبوونی چەکی ئەتۆمی، ئەمەریکا دروستی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات ئیسرائیل

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە عوسمان بایدەمیر دەکات

یاسین

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شیرین خانی کچی شێخ عەلائەدینی نەقشبەندی

یاسین