zagros news agency

چەند بڕیارێکی گرنگ لە لیژنەی باڵای هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکان

 

وەزارەتی پەروەردە: ئەمساڵ هیچ ڕێوڕەسمێک بۆ ڕاگەیاندنی پلەبەندی پۆلی 12 ناکرێت

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەربارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 دەرکرد.

یەکشەممە، 25ـی ئایاری 2025، لیژنەی باڵای هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکان لە وەزارەتی پەروەردە لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی بڕیارمان دا بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە، هیچ جۆرە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی نەکرێت. بەڵکو نمرەی قوتابیان بەڕێگەی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیەندرێت.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئاستەکانی پلەی (یەکەم، دووەم و سێیەم) و هیچ پلەبەندییەک ڕاناگەیەندرێت، دەبێت سەرجەم پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەی قەزا و ناحییەکان  پابەندی بڕیارەکە بن.

ڕوونیش کراوەتەوە، نە وەزارەت نە دامودەزگا پەروەردەییەکان هیچ ڕێوڕەسمێکی خەڵاتکردن ناکەن و ئامادەشی نابن.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەریخ و موشتەری لە یەکتر نزیک بوونەتەوە تاكو زیاتر له‌ نۆ ساڵی دیكه‌ دووباره‌ نابێته‌وه‌

سەڵاح

كەمێك لەمەوبەر لە پرێس كۆنفرانسێكدا، دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری، ئەندامی دادگای فیدڕاڵی، بە فەرمی كشانەوەی خۆی لە دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند. هاوكات ئاماژەی بەوە كرد كە لە سێ ساڵەی كاركردنیدا وەك ئەندامی دادگاكە و لە كاتێكدا كە زیاتر لە سی ساڵ خزمەتی لە بواری دادوەری هەیە، هەوڵی داوە لە میانی كاركردنی لە دادگاكەدا بنەماكانی سیستەمی دیموكراسی لە دادگاكەدا بچەسپێنێت.

دڵشاد

سەدان هەزار کەس لە ئیتالیا بۆ پشتیوانی لە فەڵەستینییەکان خۆپیشاندانیان کرد

یاسین