zagros news agency

وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆكانی عێراق گشتاندنێكی بڵاو كردەوە

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا گشتاندنێکی ئاڕاستەی سەرجەم زانکۆ حکوومییەکانی کوردستان کردووە سەبارەت بە پێدانی لارینەبوون بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و بۆردی پزیشکی لە عێراق.

ئەمڕۆ یەكشەممە 25ـی 5ـی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، “فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەپێی مەرجەکانی لە گشتاندن دەتوانن لارینەبوون داوا بکەن بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی ناوەراست و باشووری عێراق.”

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نووسراوێكی گشتاندن سەرجەم زانكۆكان و دامەزراوەكانی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادار دەكاتەوە و ڕاشیدەگەیەنێت، سەبارەت بە پێدانی لارینەبوون بە فەرمانبەران و مامۆستایانی دامەزراوی هەمیشەیی لەسەر میلاكی زانكۆكانتان و دامەزراوەكانی سەربە وەزارەتمان بەمەبەستی پێشكەشكردن بۆ (خوێندنی باڵا/ ماستەر، دكتۆرا و بۆردی پزیشكی) لە زانكۆكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و بۆردی عێراقی (زانكۆكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان) بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026، ڕایدەگەنین، كە لاریمان نییە لەسەر پێدانی لارینەبوون ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆكایەتیی زانكۆكانتان بە ناوبراوان.”

مەرجەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمانەی خوارەوەن:

یەكەم: مەرجە خوێندنەكە لە زانكۆ یان دامەزراوەیەكی باوەڕپێكراوی حكوومی بێت.

دووەم: مەرجە پسپۆڕی خوازیار لە پلانی مۆڵەتی خوێندنی زانكۆكانتان/ دامەزراوەكانتان بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 هەبێت.

سێیەم: پێویستە خوازیار گشت مەرجەكانی پێدانی مۆڵەتی خوێندن و پێشكەشكردنی بە پێی ناوەڕۆكی پەیڕەوی ژمارە 11ـی ساڵی 2021ـی پێدانی مۆڵەتی خوێندن و ڕێنوێنیی ژمارە 5ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتمان تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی خوێندن تێدا هەبێت.

چوارەم: خوازیار بەڵێننامە لە بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی زانكۆكان پڕ بكاتەوە كە داوای گواستنەوە و میوانداری بۆ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و بۆردی كوردستانی ناكات.

پێنجەم: پێویستە خوازیار درێژە بە خوێندنی باڵا/ ماستەر بدات لە هەمان بەشی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیەكەی.

شەشەم: پێویستە خوازیار درێژە بە خوێندنی باڵا/ دكتۆرا بدات لە هەمان بەشی بڕوانامەی بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە “پرۆسەی پێشکەشکردن لە 15ـی 5ـی 2025، دەستی پێکردووە تا 10ـی 6ـی 2025، بەردەوام دەبێت.”

باسی لەوەش كردووە، كە “پڕۆسەی خوێندن لە 1ـی 9ـی 2025، دەست پێدەکات.”

پێشکەشکردن بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەبێت:

‏دائرة البحث والتطوير | بوابة الدراسات العليا

– لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوەش دەتوانن بە شێوەی pdf مەرج و ڕێنوێنییەکانی پێشکەشکردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بخوێنەوە:

admissions.pdf

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای هێرشەکانی ئیسرائیل، سوپای سووریا لە سوەیدا کشایەوە

سەڵاح

لێژنه‌ی دارایی عێراق لەڕێگای زاگرۆسەوە هۆشداریەکی توند دەدات

یاسین

پارێزگای نەینەوا سەرەڕای گرتنەبەری ڕێکاری نایاسایی نەیانتوانی کۆببنەوە

دڵشاد