ڕاگەیاندنەکانی ئەمڕۆ ئەوەیان خستەڕوو،کە ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا،دوای لە کارگێڕی هەڵبژاردەی پۆڵەندا کردوە،کە ڕێگەی پێ بدەن پشوو وەرگرێت و مانگی حوزەیرانی داهاتوو سەفەر نەکات لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بۆ ئەنجامدانی یەکەی مەشق و ڕاهێنان،ئەمەش بەهۆی ماندوێتی و شەکەتی زۆری لەم وەرزە.
کارێگێڕی هەڵبژاردەکەش ئاماژەی ئۆکەیان داوە بە کابتنی وڵاتەکەیان،کە دەتوانێت پشوو وەرگرێت و ئەوان تەندروستی لیڤایان لەلا گرنگترە،کە مانگی حوزەیران هەڵبژاردەکە بۆ پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 یاریەکانی خۆی ئەنجام دەدات و شەڕی گەیشتن دەکات بۆ مۆندیالی داهاتوو.
لیڤا ئەم وەرزە لەگەڵ بارسێلۆنا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و لەسەرجەم پاڵەوانەتیەکاندا توانی 41 گۆڵ تۆمار بکات و گۆڵکاری دووەمی لالیگا بوو بە 27 گۆڵ و نازناوی جامی شای ئیسپانیا و خولی ئیسپانی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بباتەوە و یەکێک بێت لە هۆکارەکانی گەشانەوەی بارسا لەم وەرزەدا.

