zagros news agency

عێراق له ئەمساڵدا دووەم هەناردەکاری نەوت لەسەر ئاستی ئواپەک بووه

 

بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوی وڵاتانی عەرەبی هەناردەکاری نەوت (ئواپەک) بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥، عێراق لە پلەی دووەمدایە لە نێو وڵاتانی ئەندام لە هەناردەکردنی نەوتی خاو بە بڕی ٣.٣٥ ملیۆن بەرمیل رۆژانە، دوای سعودیە کە لە پلەی یەکەمدایە بە ٥.٨٩ ملیۆن بەرمیل رۆژانە، پاشان ئیمارات بە ٢.٨٦ ملیۆن بەرمیل رۆژانە، کوەیت بە ١.٣٢ ملیۆن بەرمیل رۆژانە، لیبیا بە ١.١٨ ملیۆن بەرمیل رۆژانە، قەتەر بە ٦٠٥ هەزار بەرمیل رۆژانە، و جەزائیر لە پلەی کۆتاییدا بە ٣٧٨ هەزار بەرمیل رۆژانە.

لەسەر ئاستی بازرگانی نەوتی جیهانی، ئەمریکا وەک هەناردەکارێکی سەرەکی نەوت و بەرهەمەکانی نەوت مایەوە بە کۆی گشتی هەناردەی ٢.٧ ملیۆن بەرمیل رۆژانە. لە بەرامبەردا، هاوردەی نەوتی چین کەمتر بووە بە ٣٨٥ هەزار بەرمیل رۆژانە و گەیشتە ١٠.٧ ملیۆن بەرمیل رۆژانە، کاتێک کە هاوردەی هیندستان بە رێژەی ٣.٣٪ زیادی کردووە و گەیشتە ٤.٦ ملیۆن بەرمیل رۆژانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سووریا رێککەوتن

یاسین

ئیمامئۆغڵو: تورکیا دەمیرتاش وەک کارتێکی فشار بەکار دەهێنێت

یاسین

زانیاری نوێ لە بارەی دابەشکردنی مووچە دەخرێتە روو

یاسین