zagros news agency

ئیمامئۆغڵو: تورکیا دەمیرتاش وەک کارتێکی فشار بەکار دەهێنێت

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبوڵ، ڕایگەیاند کە حکوومەتی تورکیا سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، وەک کارتێکی فشار دژی دەم پارتی و پەکەکە بەکار دەهێنێت و ئامادە نییە ئازادی بکات، سەرەڕای بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی یەکێتیی ئەورووپا.
ئیمامئۆغڵو لە پەیامێکدا لەسەر ئازاد نەکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاندووە، سەرەڕای هەبوونی بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی یەکێتیی ئەورووپا، بەڵام بەداخەوە هەتا ئێستاش دەمیرتاش ئازاد نەکراوە. ئاشکراشی کردووە کە ئامانجی دەسەڵات لەمە ئەوەیە دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ وەک کارتێکی فشار لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ دەم پارتی و پەکەکەدا بەکار بهێنێت، لەبەر ئەوەش ئازادیان ناکات.
ئیمامئۆغڵو ستایشی هەڵوێستی دەم پارتی لە بەرانبەر خۆی و شارەوانیدارەکانی دیکەی جەهەپەی کرد کە گیرابوون و ڕایگەیاند، بەڕاستی لەو ڕۆژەوەی من و هاوڕێکانم گیراوین، دەم پارتی بەردەوام پشتیوانیی ئێمەی کردووە، ئەمەش جێگەی ڕێزە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیمارات گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ به‌غدا ڕاگرت

سەڵاح

سەرۆک ئەرکانی ئێران: گومانمان لە پابەندبوونی ئیسرائیل بە ئاگربەست هەیە

یاسین

ڕاوێژکارێکی دارایی سوودانی: گۆڕینەوەی دۆلار بۆ چەند دراوێکی جیاواز کارایی سیستەمی بانکی بەهێز دەکات

یاسین