zagros news agency

حه‌سه‌ن مه‌جید: هه‌ڵوێسته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بۆ بڕینی مووچه‌ی موچه‌خۆرانی كوردستان نائینسانییه‌

 

حه‌سه‌ن مه‌جید، سه‌رۆكی كوتله‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، ئیدانه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌ نیین مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بنێرن به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی کە هەرێمی کوردستان 12.7%ی پشکی خۆی لە یاسای بودجەی گشتی تێپەڕاندووە.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ هه‌ڵوێستێكی نایاسایی و نا ئینسانیه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه‌ ده‌كرێ و یه‌ك ناگرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵێ كه‌ به‌ ده‌ق باس له‌وه‌ ده‌كات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك بنێردرێ، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و هاووڵاتیببون و مافه‌كانی مرۆڤه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، بۆیه‌ داوا له‌ حكوومه‌تی فیدڕاڵی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین به‌په‌له‌ بێنه‌ سه‌ر خه‌ت و فشار بخه‌نه‌ سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران بنێرێ و و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن مووچه‌ی خه‌ڵك ببڕن و كار بكه‌ن ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ دووباره‌ نه‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ خزمه‌ت به‌ پرۆسه‌ی سیاسی ناكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆڕی ئاوی ئیفراز 3 چاککرایەوە و دابەشکردنی ئاو دەستیپێکردەوە

دڵشاد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر دەکات

یاسین

گۆڕینی ناوی ژیریی دەستکرد لەلایەن ترەمپەوە لێشاوێکی داواکاری بۆ دۆمەینەکانی سلۆڤینیا (.si) دروست دەکات

سەڵاح