zagros news agency

هڵاتیان لەبارەی تۆماركردنی زانیارییەكانی پسوولەی خۆراك ئاگادار دەكرێنەوە

 

بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراكی دهۆک ئاشكرای دەكات، بە ئامادەكردنی چەند پێداویستییەك ئێستا نوێكردنەوەی زانیارییەكانی پسوولەی خۆراك بەردەستە.

 

بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک لە دهۆک، بڵاوی كردەوە، ئێستا خەڵکی پارێزگای دهۆک دەتوانن زانیارییەکانی پسوولەی خۆراکیان نوێ بکەنەوە، ئەویش لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی (البطاقە التموینیە)ـەوە لەسەر مۆبایلەکانیان.

 

ئاماژەی بەوەش داوە كە پێداویستییەکانی نوێکردنەوە پێكهاتوون لە:

 

– کارتی خۆراکی ئەلیکترۆنی یان کاغەز.

 

– ژمارە مۆبایلێکی کارا، (دوو نامەتان بۆ دێت کە کۆد و ژمارەی هەژمار و وشەی نهێنی تێدایە).

 

-کارتی نیشتمانیی هەموو ئەندامانی خێزان.

 

– کارتی زانیاریی سەرۆکی خێزان.

 

بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک ئاشكراشی كردووە، لە كاتی نوێكردنەوەی زانیاریەكاندا پێویستە هەموو ئەندامانی خێزان ئامادەبن بۆ وێنەگرتنی هەموویان.

 

جەختیش دەكاتەوە، ئەوەی دەكرێت تەنیا بۆ نوێکردنەوەی زانیارییە کەسییەکان و سڕینەوەی ناوی کەسی مردووە، دەشڵێت: ” زیادکردنی منداڵ و دروستکردنی کارتی خۆراک بۆ ئەوانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە، لە دوای ئەم قۆناغەوە دەست پێدەکات و جارێ ناكرێت.”

 

باسی لەوەش كردووە، بۆ ماوەی مانگێک دەرفەت هەیە بۆ نوێکردنەوەی زانیارییەکان.

‎بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک دوو لینكی داناوە بۆ نوێكردنەوەی زانیارییەكان:

بۆ سیستەمی ئەندرۆید كلیلك لێره‌ بكه‌.

‎بۆ سیستەمی ئایفۆن بۆ سیستەمی ئەندرۆید كلیلك لێره‌ بكه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

تادێت ئاستی جه‌ماوه‌ری پارتی به‌ره‌و هه‌ڵكشان و فراوانتر بوون ده‌چێت

یاسین

پرۆسەی دەنگدان لە بەریتانیا بەردەوامە و ریشی سووناك و پارتەكەی دۆخیان خراپە

سەڵاح

هەوڵی سپیکردنەوەی دۆلار لە بەغدا زیادی کردووە

یاسین