zagros news agency

وردبینی بۆ فۆرمی دابەشکردنی زەوی هەزاران خانەنشین و فەرمانبەری دیکە کرا

 

وەزارەتی شارەوانی وردبینی بەشێکی دیکەی فەرمانبەران و خانەنشینان تەواوکردووە و بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوو رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.

سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و رێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزار رایگەیاند ، “فۆڕمی 14 هەزار و 335  خانەنشین و فەرمانبەر، تەواو بووە، لەو ژمارەیە 11 هەزاریان خانەنشینن و بڕیارە ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێن بۆ وەرگرتنی رەزامەندی.”

لە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی نزیکەی 50 هەزار خانەنشین لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن، تاوەکو ئێستا فۆڕمی نزیکەی 30 هەزاریان پەسەندکراوە و گەڕێنراوەتە شارەوانییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

کانبۆلات گۆرکێم ئەرسلان ئەستێرەی درامای تورکیا کۆچی دوایی کرد

ART

ئەمریکا سزای نوێی بە سەر کەس و کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە نەوتی ئێراندا سەپاند

سەڵاح

لە بەلوچستان 125 کەس کوژران

سەڵاح