zagros news agency

ئەمەریکا: پلانی کشانەوەی سەربازانمان لە عێراق بەردەوامە

 

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پلانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکاندا بەردەوامە، ڕەتیشی دەکاتەوە هیچ گۆڕانکارییەک بەهۆی پێشهاتە سیاسی و ناوچەییەکانی ئەم دواییە بکرێت.

پێنتاگۆن باسی لەوەش کردووە، ئێمە لەسەر هەمان ئەو ڕێگایەین کە لە بەیاننامە هاوبەشەکەی ئەیلوولی 2024دا لە نێوان ئەمەریکا و عێراقدا دەرچووە.

ئەم وەڵامە لە کاتێکدایە کە گفتوگۆکان لە چوارچێوەی لیژنەی باڵای سەربازی هاوبەشی نێوان بەغدا و واشنتن بەڕێوەچوو، کە لە ساڵی 2023 پێکهێنرا بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی سەربازانی ئەمەریکا لە عێراق و دیاریکردنی میکانیزمی گواستنەوەی پەیوەندییەکە لە چوارچێوەی شەڕەوە بۆ هاوکاریی ئەمنی دوولایەنە، لەوانەش مەشق و پاڵپشتیی هەواڵگری.

ئێستا بوونی سەربازانی ئەمەریکا لە عێراق بەسەر چەند بنکەیەکدا دابەشکراوە، دیارترینیان عەین ئەسەدە لە ئەنبار، ژمارەی سەربازە مەزەندەکراوەکان نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازە، ئەرکەکانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی داعش و پێشکەشکردنی پشتیوانی لۆجستی بۆ هێزە عێراقییەکان، لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا ئەنجام دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

رخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندابە جێگیری ماوەتەوە

یاسین

چوار سەرۆکایەتیی عێراق هێرش بۆ سەر شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان سەرکۆنه کرد

دڵشاد

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

سەڵاح